کۆگای Xbox Mobile Games لە مانگی حەوتی ئەمساڵ لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەست دەبێت

بەفەرمی مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە کۆگای Xbox mobile game لە مانگی حەوت لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەست دەخەن.

لە بۆنەی Bloomberg Technology Summit، سەرۆکی بەشی ئێکس بۆکس، سارا بۆند، ڕایگەیاند کە کۆگاکە لە مانگی حەوتی ئەمساڵ بەردەست دەبێت، هەروەها دەبێتە ڕکابەری هەردوو کۆگای Play Store و App Store لەسەر هەردوو سیستەمەکە.

هەروەها کۆگاکە تەنها بە وەشانی وێب بەردەست دەبێت و بە وەشانی ئەپ بەردەست ناکرێت.

بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە چۆن یارییەکان کار دەکەن، لەبەر ئەوەی ئەپڵ ڕێگە نادات بە دابەزاندنی ئەپ و یارییەکان لە کۆگاکانی لایەنی سێیەم تەنها لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/w7HTdfX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە