مۆبایلی vivo X100 Ultra بە کامێرای 200 مێگاپیسکڵی نمایش کرا

ئێستا نۆرەی ڤیڤۆیە بۆ ئەوەی مۆبایلە ئاست بەزرەکەی ئەمساڵی نمایش بکات، vivo X100 Ultra، کە باشترین سیستەمی کامێرای لەسەر جێگیر کراوە لە مۆبایلەکاندا تاکو ئێستا. کامێرای سەرەکی هەستەوەری Sony LYT-900 بۆ بەکار هاتووە کە قەبارەی 1 ئینجە و ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و پشتگیری کە IOS دەکات، هەروەها کامێرای Periscope ڕوونی 200 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری ISOCELL HP9. کامێراکە توانای 3.7 هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە، هەروەها %20 هەستیاری ڕووناکی باشتر کراوە، وە دۆخی ماکرۆی مۆبایلەکە پشتگیری 20 هێندە گەورەکردنی تەنەکانی هەیە.

کامێرای سەرەکی توانای تۆماکردنی ڤیدیۆی ڕوونی 4K هەیە بە 120FPS لە چرکەیەکدا. هەروەها کامێرای سێیەم ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری LYT-600. کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ.

ڕوونمای مۆبایلەکە لە جۆری E7 LTPO AMOLED و قەبارەی 6.78 ئینجە و ڕوونی 1,440*3,200 پیسکڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاکو 3,000 نیتە. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی تاکو 1 تێڕابایت بەردەست دەبێت. قەبارەی پاترییەکەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی بە تەلی 80 وات و بێ تەلی 30 وات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 898 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/gOovJ4H
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە