مۆبایلی Sony Xperia 1 VI بە چیپسێتی SD 8 Gen 3 و زوومێکی باشترەوە نمایش کرا

مۆبایلی Sony Xperia 1 VI لە کۆتاییدا نمایش کرا. گەورەترین گۆڕانکاری لە مۆبایلەکەدا بریتییە لە گۆڕینی ڕوونمای مۆبایلەکە، لە ڕوونی 4K بۆ +FHD و گۆڕینی ڕەهەندی سینەمایی 21:9 بۆ 19.5:9. ڕوونماکە قەبارەی هەر 6.5 ئینجە و ڕووناکی بۆ 1,300 نیت بەرز کراوەتەوە. تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 30 واتی. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و لە کۆتاییدا ژووری هەڵمین بۆ سارکردنەوەی مۆبایلەکە لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی سۆنیدا دەبینرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵە. سۆنی گۆڕانکاری لە کامێرای دوور بینی مۆبایلەکەدا کردووە و ئێستا هاوێنەی کامێراکە درێژترە.

پێشەوەی بە Gorilla Glass Victus 2 و پشتەوەی بە وەشانی 1 ڕووپۆش کراوە. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت لە 1,399 دۆلار دەست پێ دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/AacxFkC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە