هەر یەک لە ستۆدیۆی پەرەپێدەری یارییەکانی Redfall و Hi-Fi Rush دادەخرێن

لە ئیمەیڵێکدا کە بەرپرسی ستودیۆکانی Xbox Games ئاگاداری کارمەندەکانی کردوەتەوە کە هەندێک لە ستودیۆکان دادەخەن، داخستنەکە هەریەک لە ستودیۆی Arkane Austin پەرەپێدەری یاری Redfall و ستودیۆی Tango Gamesworks پەرەپێدەری یاری Hi-Fi Rush و Alpha Dog Games و چەند ستودیۆیەکی دیکە دەگرێتەوە.

پەیامی ستودیۆی Arkane لە تۆڕی ئێکس/تویتەر

هەندێک لە کارمەندانی ستودیۆکان دەگوازێنەوە بۆ ستودیۆکانی دیکە و هەندێکیشی بە تەواوی دادەخرێت و کارمەندەکانی لە کار دەردەکرێن. لە سەرەتای ئەمساڵ مایکرۆسۆفت نزیکەی 1,900 کارمەندی لە بەشی گەیمینگ لە کار دەرکرد، تاکو ئێستا نازانرێت کە چەند کارمەند دەبنە قوربانی، بەڵام ئەوەندە ئەزانین کە مایکرۆسۆفت لە چەند مانگی ڕابردوو ئەوەندەی لە دەرکردنی کارمەند لە بەشی گەیمینگ چالاک بووە ئەوەندە لە پەرەپێدان و باشترکردنی چالاک نەبووە!

 

پەیامی ستودیۆی Tango Gamesworks لە تۆڕی ئێکس/تویتەر



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8kTQbti
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە