بەفەرمی تابلێتی Poco Pad نمایش کرا

پۆکۆش هاتە نێو ڕکابەری جیهانی تابلێت و یەکەمین تابلێتی نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 12.1 ئینجە و لە جۆری LCD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 2.5K.
Poco Pad unveiled with 12.1'' 120Hz LCD and Snapdragon 7s Gen 2پۆکۆ دەڵێت تابلێتەکە بۆ کارکردن و سەرگەرمی (Entertainment) گونجێنراوە. چوار بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت کە پشتگیری لە Dolby Atmos دەکات و ڕوونماکەشی پشتگیری لە Dolby Vision دەکات.
Poco Pad unveiled with 12.1'' 120Hz LCD and Snapdragon 7s Gen 2پاتری تابلێتەکە قەبارەی 10,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات. چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و دەرچەی Micro SD Card لە خۆ دەگرێت.
Poco Pad unveiled with 12.1'' 120Hz LCD and Snapdragon 7s Gen 2بە سیستەمی HyperOS كار دەکات و پشتگیری لە تەختەکلیل و پێنووسی زیرەک دەکات. نرخی تابلێتەکە بریتییە لە 330 دۆلار، هەروەها نرخی پێنووسەکە بریتییە لە 60 دۆلار و تەختەکلیلەکەش نرخی 80 دۆلارە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qo5O72A
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە