بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Poco F6 نمایش کرا 

هەردوو مۆبایلی Poco F5 و Poco F5 Pro، یەکێک بووم لەو مۆبایلانەی کە زۆر پەسەند بوون لە لای خەڵکی لەبەر تایبەتمەندیەکانیان و نرخیان، ئەمڕۆش شاومی نەوەی مۆبایلەکانی نمایش کرد کە وەکو نەوەی ڕابردوویان لە دوو مۆبایل پێکدێن.

 

Poco F6

مۆبایلەکە چیپسێتێکی ئاست بەرزی لەسەر جێگیر کراوە، کە Snapdragon 8 Gen 3s. بیرگەی لە جۆری UFS 4.0 و ڕامی لە جۆری ڕامی لە جۆری LPDDR5X.

ڕوونمای مۆبایلەکە ڕوونی 1.5K و قەبارەی 6.67 ئینجە و لە جۆری OLED و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی دەگاتە 2,400 نیت.

بڕوانامەی IP64 لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپبکسڵە بە هەستەوەری IMX882 و پشتگیری لە OIS دەکات، کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپبکسڵ و کامێرای سێڵفیش ڕوونی 20 مێگاپبکسڵە.

پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات.

 

Poco F6 Pro 

چیپسێتی مۆبایلەکە بریتییە لە Snapdragon 8 Gen 2. بیرگەی لە جۆری UFS 4.0 و ڕامی لە جۆری ڕامی لە جۆری LPDDR5X.

ڕوونماکەی لە جۆری OLED و ڕوونی 1440p و قەبارەی 6.67 ئینجە، تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە ڕووناکی دەگاتە 4,000 نیت.

پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات، کە تەواوی مۆبایلەکە تەنها 19 خولەک بارگاوی دەکاتەوە.

ڕوونی کامێرای مۆبایلکە هەروەکو جۆری ئاساییە. نرخی مۆبایلەکە بەم زووانە بۆ بازاڕەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5oEBjJw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە