بەفەرمی مۆبایلی Oppo K12x بە کامێرای 50 مێگاپیکسڵی و بارگاوی کەرەوەی 80 وات نمایش کرا

ئەمڕۆ ئۆپۆ بە بێدەنگی مۆبایلی OPPO K12x نمایش کرد، نرخی دەستپێکی بریتییە لە 180 دۆلار. چیپسێتی مۆبایلەکە بریتییە لە Snapdragon 695، بە ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت. ڕوونماکەی لە جۆری OELD و قەبارەی 6.67 ئینجە و ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.

Oppo K12x silently arrives with 50 MP camera and 80W fast chargingپشتگیری لە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم دەکات و بە بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەردەست دەبێت و دەرچەی SD Card لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای پۆرترەیت ڕوونی 2 مێگاپیسکڵە، هەروەها کامێرای سێڵفیش ڕوونی 16 مێگاپیکسڵە.

پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات، کە دەتوانێت تەواوی پاترییەکە لە 50 خولەک بارگاوی بکاتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/FtQBXEo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە