چیپسێتی +MediaTek Dimensity 9300 بە هەندێک گۆڕانکارییەوە ڕاگەیاندرا

چیپسێتی +MediaTek Dimensity 9300 دواهەمین چیپسێتی کۆمپانیای میدیاتێکە و خێرایی ناووکەکانی زیاتر کراوە و APU باشتر کراوە. خێرایی ناووکی سەرەکی 3.4 گێگاهێرتزە لە جۆری Cortex-X4. هەروەها 3 ناووکی دیکە بە خێرایی 2.85 گێگاهێرتز و 4 ناووک بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت. لەسەر بناغەی 4 نانۆمەتری پڵەس بنچینە کراوە و گرافیکی Immortalis-G720 بە پشتگیری کردن لە Ray Tracing لە خۆ دەگرێت.

ئێستا APUی چیپسێتەکە پشتگیری لە مۆدێلی زمانی گەورەی زیرەکی دەستکردی 01.AI Yi-Nano, Alibaba Cloud Qwen, Baichuan AI, ERNIE-3.5-SE, Google Gemini Nano, Meta Llama 2, Llama 3 دەکات. یەکەمین مۆبایل کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر دەکرێت vivo X100s دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rWtKmC9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە