خێراترین چیپی M4 تایبەتە بە بیرگەی 1 تێرابایت و 2 تێرابایتی ئایپاد پرۆی نوێ

ئەپڵ ڕۆژی ڕابردوو لە بۆنەیەکدا ئایپاد پرۆ و ئێیەری نوێی ڕاگەیاند. یەکێک لە گۆڕانکارییە دیارەکانی ئایپاد پرۆی نوێ بریتی بوو لە لەخۆگرتنی چیپی نوێی Apple M4. بەڵام وا دیارە ئەپڵ چیپسێتەکە بە چەند تایبەتمەندییەکی جیاواز بەردەست دەکات. ئەو ئایپاد پرۆ نوێیانەی کە قەبارەی بیرگەکانیان 1 تێرابایتە و 2 تێرابایتە، چیپسێتی M4 ـیان لەسەر جێگیر دەکرێت کە 10 ناووکی CPU (4 دانەیان ناووکی کارە قورسەکانن) و 10 ناووکی GPU و 16 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرن. بەڵام ئەو ئایپاد پرۆیانەی کە قەبارەی بیرگەکانیان 256 گێگابایت و 512 گێگابایتە چیپسێتی M4 ـیان لەسەر جێگیر دەکرێت کە 9 ناووکی CPU (3 دانەیان ناووکی کارە قورسەکانن) و 10 ناووکی GPU و 8 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرن.

هەروەها ئایپاد پرۆی نوێ کامێرای گۆشە فراوانی لە دواوە نەماوە و ئێستا تەنها کامێرای سەرەکی و هەستەوەری LiDAR و فلاش لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/s4Rl72g
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە