کۆمپانیای ئەی ئاڕ ئێم CPU و GPU نوێ بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکان نمایش دەکات

کۆمپانیای ARMی تایبەت بە دیزاین کردنی ناووکی CPU و GPU بۆ چیپسێتەکان، CPU و GPU ـیەکی نوێی بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکان ڕاگەیاند. CPUی Cortex-X925 نوێترین جۆری CPUی کۆمپانیاکە دەبێت و لە ئاستی تاک ناووکیدا بە ڕێژەی %36 و لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد %41 باشتر کراوە. هەروەها GPUی نوێی کۆمپانیاکە Immortalis G925 کە بە ڕێژەی %37 لە ڕووی چوستی گرافیکەوە و %52 بۆ Ray Tracing و ئەرکە قورسەکان و %34 بۆ ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد باشتر کراوە. لەگەڵ هەموو ئەم باشتر کردنانەدا، کۆمپانیاکە بەڵێن دەدات GPU نوێیەکە %30 کەمتر وزە بەکاربهێنێت.

میدیاتێک پێشوەختە پشتڕاستی کردۆتەوە کە ئەم CPU و GPU نوێیە لەسەر چیپسێتی داهاتووی کۆمپانیاکە، چیپسێتی MediaTek Dimensity 9400 جێگیر دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/t41vDIT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە