چاتبۆتی ChatGPT بۆ سیستەمی ماک بەردەست کرا

ئێستا ئەپی چاتبۆتی ChatGPT لەسەر کۆمپیوتەر بەردەستە، بەڵام لە ئێستادا تەنها بۆ سیستەمی ماکە، ئەمڕۆ OpenAI لە بۆنەکەیدا ڕایگەیاندا، هەروەها ئەوەشییان ڕاگەیاند کە ڕووکاری چاتبۆتەکەیان نوێ کردۆتەوە.

لە دیمەنێکی تاقیکاری پیشان درا کە دەتوانرێت چاتبۆتەکە لەگەڵ ئەپیێکی دیکە بەکار بهێنیت، لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا لە چاتبۆتەکەیان پرسی کە چی دەبینێت لەسەر ڕوونمای کۆمپیوتەرەکە، ئەویش لەسەر بنەمای ناوەڕۆکی پیشان دراو وەڵامی دایەوە.


هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن بە قەد بڕی هەردوو دوگمەی Option + Space لە تەختەکلیل ڕاستەوخۆ پرسیار لە چاتبۆتەکە بکەن. ئەپەکە بۆ هەردوو بەکارهێنەرانی خۆڕایی و بە پارە بەردەست دەبێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی Plus بەردەستە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.

هەروەها لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ویندۆزیش بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xoHaDNJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە