ئاپیاد ئێیەری نوێ لە دوو قەبارەی جیاواز نمایش کرا 

هەروەکو بۆی دیاری کرابوو، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەپڵ بۆنەی بەست، ئاپیاد ئێیەری نوێ بە دوو قەبارەی جیاواز نمایش کرا، 13 ئینج و 11 ئینج بە ڕەنگی سپی، سلڤەر، شین و پەمبە بەردەست دەبن بە نرخی دەسپێکی 599 دۆلار بۆ قەبارەی 11 ئینج و 799 دۆلار بۆ قەبارەی 13 ئینج.

یەک کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت کە ڕوونی 12 مێگاپبکسڵە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی بەهەمان ڕوونی، بەڵام بۆ ناوەڕاستی ڕوونماکە جێگیر کراوە. هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی Apple Pe ncil Hover دەکات کە پێشووتر تەنها تایبەت بوو بە ئایپاد پڕۆ. هەروەها چیپسێتی APPEL M2 لەسەر جێگیر کراوە.

بڵندگۆکانی لە جۆری Stereo و Touch ID لە خۆ دەگرێت هەروەکو نەوەی پێشووتری. هەروەها پشتگیری لە تەختەکلیلی Apple Magic keyboard دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Lr6A7iH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە