زیرەکی دەستکرد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دەستنیشان کردنی شێرپەنجە بە یەک دڵۆپە خوێنی وشک

زانایان لە چین بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد پشکنینێکیان دروستکردووە کە بە بەکارهێنانی یەک پەڵەی خوێنی وشککراوە دەتوانێت شێرپەنجە دەستنیشان بکات.

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا کە تیایدا تیشک خرایە سەر شێرپەنجەی پەنکریاس و گەدە و کۆڵۆن و ڕیخۆڵە، توێژەران مۆدێلێکی زیرەکی دەستکردیان لەسەر چەند سەد نمونەیەکی خوێنی ئەو کەسانە تاقیکردەوە کە تووشبوون بە شێرپەنجە. وە بۆیان دەرکەوتووە کە پشکنینی دڵۆپە خوێنی وشک زیاتر وردە لە چاو پشکنینەکانی ئێستا کە خوێنی تەواو بەکاردەهێنن.

بە بەراورد لەگەڵ نمونەی خوێنی تەواو، پشکنینی خوێنی وشککراوە زیاتر جێگیر بوو لە گەرمیدا، کەمتر تێچووی هەبوو و خێراتر بوو بۆ ئەنجامدان، شوێنی فیزیکی کەمتری دەگرت و گواستنەوەی ئاسانتر بوو، ئەمەش وایکرد بە تایبەتی بۆ دانیشتوانی کەم خزمەتگوزاری و وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو کە زۆرجار شێرپەنجەیان تێدایە دەستیان پێ بگات. بەڵام پێش ئەوەی پزیشکەکان دەست بکەن بە بەکارهێنانی ئەم پشکنینە لەسەر نەخۆشەکانیان و بۆ هەمووان بەردەستی بکەن، پێویستە ئەم تەکنەلۆژیایە لەسەر هەزاران کەس تاقیبکەنەوە بۆ پشتڕاست کردنەوەی دۆزینەوەکانیان.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/kIWNE9G
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە