کڕیارانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Xiaomi SU7 ڕووبەڕووی چەندین مانگ چاوەڕوانی دەبنەوە

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕۆیتەرز، ئۆتۆمبێلی کارەبایی Xiaomi SU7 و یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیاکە تاوەکو چەند مانگێکی تر بۆ کڕیاران بەردەست نابێت. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە یەکەمین ڕۆژەکانی نمایش کردنیدا ژمارەیەکی زۆر لە داواکاری بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی کۆمپانیاکە تۆمار کرا و ئەم داواکارییانە لەگەڵ توانای کارگەکانی کۆمپانیای شاومی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل یەک ناگرێتەوە. بۆیە کڕیاران پێویستە 3 بۆ 7 مانگ چاوەڕوان بن بۆ دەست گەشتنیان بە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی شاومی. ئەم داواکارییە زۆرە هۆکارەکەی بۆ گونجاوی نرخی ئۆتۆمبێلەکان و تایبەتمەندییەکانیان دەگەڕێتەوە. کارگەکەی کۆمپانیای شاومی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل توانای هەیە لە ماوەی ساڵێکدا 300,000 ئۆتۆمبێل بەرهەم بهێنێت لە 2 قۆناغدا، بەڵام لە ئێستادا کارگەکە لە قۆناغی یەکەمدایە و تەنها توانای بەرهەمێنانی 150,000 ئۆتۆمبێلی هەیە و لە ئێستادا ڕێژەی داواکارییەکان بۆ ئۆتۆمبێلەکان نزیکە لە 150,000 داواکاری.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2BoybrQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە