ئەپڵ وەشانی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوی Safari ڕادەگەیەنێت

ماڵپەڕی Apple Insider نوێترین هەواڵی دزەپێکردووە لەبارەی وەشانی داهاتووی وێبگەڕی Safari کە وا بڕیارە لە پاش ڕاگەیاندنی وەشانی iOS 18 و لە کۆتایی ئەمساڵدا بەردەست ببێت. یەکەمین گۆڕانکاری لە وێبگەڕەکەدا بریتی دەبێت لە گەڕان بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد و سوود وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد بۆ دۆزینەوە و دیاری کردنی هەواڵی پەیوەندیدار لە ئینتەرنێتدا. پاشان کورت کردنەوەی هەواڵ و نووسراوەکان لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە.

هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکە بریتییە لە سڕینەوەی بەشێک لە وێبدا بۆ قەدەغە کردنی ئەو ناوەڕۆکانەی کە نەشیاون بەلای بەکارهێنەرەوە، ئەمەش تاوەکو ڕادەیەک وەک قەدەغەکەری ڕیکلام کاردەکات.

هەروەها ئەپڵ پێڕستێک لە سەرەوەی لای ڕاستی وێبگەڕەکە بەردەست دەخات کە هەموو ئامرازەکانی زیرەکی دەستکردی تێدا کۆکراوەتەوە لەگەڵ چەند ئامرازێکی دیکەدا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/eN1QSJ6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە