ئەی ئێم دی زنجیرە چیپسێتی Ryzen Pro 8000 بۆ لاپتۆپ و دێسکتۆپ نمایش کرد

پاش نمایش کردنی زنجیرە چیپسێتی Ryzen 8000G لە مانگی 1ی ئەمساڵ وەک یەکەمین زنجیرە چیپسێتی کۆمپانیاکە کە NPUی هەبوو، ئەی ئێم دی زنجیرە چیپسێتی Ryzen 8000 بە لە خۆ گرتنی NPU بۆ زیرەکی دەستکرد نمایش کرد.

زنجیرە چیپسێتی AMD Ryzen Pro 8000 تایبەتن بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز و پرۆسێسەری Ryzen Pro 8040 تایبەتە بە لاپتۆپ. پرۆسێسەرەکان لەسەر بناغەی 4 نانۆمەتری TSMC بنچینە کراون.

زیرەکی دەستکرد لە ئەم چیپسێتانەدا چەندین ئەرک ئەنجام دەدەن، لە کورتکردنەوەی ئیمەیڵەکان و ئامادەکردنی وەڵامێکەوە، تا دەگاتە بەهێزکردنی یاریدەدەری دەنگی و بەرزکردنەوەی جۆرایەتی وێنە و ڤیدیۆکان. بێگومان دەتوانرێت ئەم جۆرە ئەرکانە لەلایەن GPUـەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام NPUـەکان وزەیەکی کەمتر بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی هەمان کار. هەردوو کۆمپانیای HP و لینۆڤۆ ڕایانگەیاندووە کە بەمزووانە چەند بەرهەمێک بەم پرۆسێسەرانەوە نمایش دەکەن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Y0ibGyB
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە