مۆبایلی Redmi Turbo 3 بە چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3 و زیاترەوە نمایش کرا

ڕێدمی لە چین زنجیرەیەکی نوێی بە ناوی Turbo و یەکەمین نەوەی لە زنجیرەکە بە ناوی Redmi Turbo 3 نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 1200 هێرتز و ڕوونی 1.5K لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 2,400 نیتە. کامێرای سێڵفی لە شێوەی چاڵی ڕوونمایە بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ.

چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 90 دەکات.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی دژە لەرزین (OIS) و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ هەیە.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 276 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 386 دۆلار. دەنگۆ هەیە کە ئەم مۆبایلە لە ژێر ناوی Poco F6 بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەست ببێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1JSk2bi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە