تابلێتی Redmi Pad Pro بە چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 2 و زیاترەوە نمایش کرا

ڕێدمی لە چین تابلێتێکی نوێی بە ناوی Redmi Pad Pro نمایش کرد. تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 12.1 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 1200 هێرتز و ڕوونی 2K لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 600 نیتە.

چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 10,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 33 دەکات. تابلێتەکە پشتگیری لە پێنووس و تەختەکلیلی زیرەک دەکات. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە.

نرخی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 207 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 248 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fhbJcXM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە