مۆبایلی Realme C65 نمایش کرا

ڕیەلمی لە ڤێتنام نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Realme C65 نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕوونی +HD لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی MediaTek Helio G85 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە تایبەتمەندی Mini Capsule دەکات بۆ پیشاندانی ئاگانامەکان هاوشێوەی داینامیک ئایلەندی ئەپڵ. مۆبایلەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی ئاماژە کردن لە هەوادا (Air Gestures) دەکات و دوگمەی Dynamic Buttonی هەیە کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات چەندین فەرمان لە ڕێگەیەوە جێبەجێ بکات وەک کردنەوەی ئەپی کامێرا و خستنەکاری دۆخی فڕۆکە و زیاتریش.

نرخی مۆبایلەکە لە ڤێتنام بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 148 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 192 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pXIb0ol
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە