مۆبایلی OnePlus Nord CE4 نمایش کرا

ئەمڕۆ وەن پڵەس لە بۆنەیەکدا نوێترین مۆبایلی خۆی بۆ بازاڕەکانی جیهان بە ناوی OnePlus Nord CE4 نمایش کرد.

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR4x و بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1 ـە. 2 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 3 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.

کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX890 و پشتگیری لە OIS دەکات، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت. بڕوانامەی IP54ی بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە. پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. مۆبایلەکە بە 2 ڕەنگ بەردەست دەبێت و نرخی مۆبایلەکە لە هیندستان بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە نزیکەی 300 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 323 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/gRuvOdf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە