نوێترین لاپتۆپەکانی ئەیسووس ڕوونمای OLED لە خۆ دەگرن

کۆمپانیای ئەیسووس ئەمڕۆ نوێترین لاپتۆپەکانی لە زنجیرەی Asus Vivobook S نمایش کرد لەگەڵ لاپتۆپی Zenbook 14 OLED (UM3406). لەگەڵ ئەوەی ڕوونمای OLED لە خۆ دەگرن، نوێترین پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ و AMD ـیان لەسەر جێگیر کراوە. ئەو پرۆسێسەرانەی لەسەریان جێگیر کراوە دەبێت توانای باشتری زیرەکی دەستکردیان هەبێت بەهۆی یەکەی neutral processing و دوگمەی تایبەتی Copilot ـیان لەسەر تەختەکلیل بۆ زیرەکی دەستکرد هەیە. هەروەها دەبێت لە ڕووی یاری کردن و چوستییەوە باشتر بن بەهۆی ئەم پرۆسێسەرە نوێیانەوە. زنجیرە لاپتۆپی Asus Vivobook S قەبارەی 14 ئینج و 16 ئینجیان هەیە، مۆدێلی 16 ئینج و بەهێزترین مۆدێلی بە بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 و زنجیرەی AMD Ryzen 8040 بەهێز کراوە. مۆدێلی 14 ئینج ڕوونمای OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا مۆدێلی 16 ئینج ڕوونی ڕوونماکەی تاوەکو 3.2K ـیە.

بەڵام مۆدێلی Zenbook 14 OLED (UM3406) بە تەنها پرۆسێسەری AMD Ryzen 7 8840HS بەردەست دەکرێت لەگەڵ ڕوونمای 60 هێرتز. دەرچەی جاک و USB-C و HDMI 2.1 (TMDS) هەیە. هەموویان پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکەن و نرخی دەستپێکی لاپتۆپی Zenbook 14 OLED (UM3406) بریتییە لە 999.99 دۆلار و نرخی دەستپێکی زنجیرە لاپتۆپی Vivobook S بریتییە لە 749 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/LAUTgln
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە