ڕێکخراوی NHS پەنکریاسی دەستکرد بۆ هەزاران نەخۆشی شەکرە دابین دەکات

ڕێکخراوی National Health Service (NHS)ی بەڕیتانی ڕایگەیاند کە پەنکریاسێکی دەستکردیان درووست کردووە و دەیان هەزار نەخۆشی تووش بوو بە شەکرەی جۆری 1 سوودی لێ دەبینن. ئامێرە پێشکەوتووەکە هەستەوەرێکی ژێر پێستی هەیە و بەردەوام چاودێری گلوکۆزی نێو خوێن (شەکری نێو خوێنی) کەسەکە دەکات، پاشان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بڕی ئەو ئەنسۆلینەی کە لە ڕێگەی پەمپێکەوە پێی دەدرێت ڕێکدەخات. ئەم تەکنەلۆژیایە بەو مانایە دەبێت کە هەندێک کەس کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە چیتر پێویستیان بە دەرزی ئەنسۆلین نابێت، بەڵکو پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستن بۆ وەرگرتنی ئەم دەرمانە ڕزگارکەرەی ژیانیان.

هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت ڕێگر بێت لە هێرشی دابەزینی زۆری ڕێژەی شەکری خوێن (Hypoglycemia) و بەرزبوونەوەی زۆری ڕێژەی شەکری خوێن (Hyperglycaemia) کە زۆرجار دەبنە هۆی فێ، کۆما و هەندێک جار مردنیش لەو نەخۆشانەی کە جۆری یەکەمی شەکرەیان هەیە.

دکتۆر کلێر هامبلینگ، بەڕێوەبەری کلینیکی نیشتمانی بۆ نەخۆشی شەکرە وتی “ئەمە نموونەیەکی دیکەیە لە پێشەنگی NHS لە بواری چاودێری تەندروستیدا، وە ئەم ئامێرە پێشکەوتووانە لە سەرانسەری ئینگلتەرا لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە.”



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PczgL3w
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە