مۆبایلی Motorola Edge 50 Pro بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 3 و زیاترەوە نمایش کرا

مۆتۆڕۆڵا لە هیندستان کۆنگرەی بەست و نوێترین مۆبایلی بە ناوی Edge 50 Pro نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری pOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕوونی 1.5K لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 2,000 نیتە. کامێرای سێڵفی لە شێوەی چاڵی ڕوونمایە بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ.

چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە. یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکەیە کە پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد بکات بۆ کامێرا. پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 125 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل و 10 واتی پێچەوانە دەکات.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی دژە لەرزین (OIS) و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 30 هێندە نزیککردنەوەی جۆری هایبرد لە خۆ دەگرێت.

نرخی مۆبایلەکە لە هیندستان بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 383 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 431 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/N9FnQfu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە