ئێستا دەتوانیت Chat GPT بە بێ هەژمار بەکار بهێنیت

کۆمپانیای Open AI ڕایگەیاند چیدیکە خزمەتگوزاری Chat GPT پێویستی بە هەژمار (Account) نییە بۆ بەکارهێنانی. بەڵام ئەمە تەنها بۆ ChatGPT دەبێت، چونکە بەرهەمەکانی تری OpenAI وەک DALL-E 3 پارەی پێویستە بۆ بەکارهێنان بۆیە هێشتا پێویستیان بە هەژمار دەبێت بۆ بەکارهێنان. کۆمپانیاکە وتی ئێمە وردە وردە ئەم بژاردەیە زیاد دەکەین. لەو کاتەوەی کە خزمەتگوزارییەکە بەردەست کراوە لە کۆتایی ساڵی 2022 ـەوە، بەکارهێنانی Chat GPT پێویستی بە هەژمار هەبوو بۆ بەکارهێنان.

کۆمپانیای OpenAI ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە سەرانسەری 185 وڵات لە جیهاندا هەفتانە ChatGPT بەکاردەهێنن. هەروەها لە مانگی 2ی ئەمساڵدا چاتبۆتەکە 1.6 ملیار سەردانیکەری هەبووە. تاوەکو ئێستاش زۆرترین سەردانیکەری هەبووە لە نێو هەموو چاتبۆتەکانی دیکەدا، هەرچەندە Geminiی کۆمپانیای گووگڵیش لە پەرەسەندن دایە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0pS3dlv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە