بایدن واژۆ لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەکات کە تیک تۆک قەدەغە دەکات ئەگەر ByteDance نەیفرۆشێت

جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی واژۆی لەسەر پڕۆژە یاسایەک کردووە کە تێیدا پێویستە کۆمپانیای ByteDanceی خاوەن تیک تۆک لە ماوەی نۆ مانگی داهاتوودا ئەپەکە بفرۆشێت. ئەگەر کۆمپانیاکە نەیتوانی ئەو کارە بکات، ئەوا تیک تۆک بە شێوەیەکی فەرمی لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت و لە ئەپ ستۆری ئەپڵ لادەبرێت.

ئەگەر جۆ بایدن بزانێت کە فرۆشتنی تیک تۆک بەرەو پێشەوە دەچێت، دەتوانێت 3 مانگ ئەم وادەیە درێژ بکاتەوە. لە پاش ئەم ماوەیە و سەرنەکەوتنی کۆمپانیاکە لە فرۆشتنی تیک تۆک، ڕاستەوخۆ ئەپەکە قەدەغە دەکرێت و لەسەر کۆگای پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر لادەبرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

لە بەیاننامەیەکدا تیک تۆک یاساکەی بە قەدەغەکردنێکی “نادەستووری” وەسف کردووە دەڵێت:

“ئەم یاسایە نادەستوورییە بۆ قەدەغە کردنی تیک تۆک و ئێمە لە دادگا بەرەنگاری دەبینەوە. ئێمە پێمان وایە ڕاستییەکان و یاسا بە ڕوونی لە لای ئێمەن و لە کۆتاییدا سەردەکەوین. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئێمە ملیارەها دۆلارمان خەرج کردووە بۆ ئەوەی زانیاری بەکارهێنەرە ئەمریکییەکات بە سەلامەتی بمێنێتەوە و پلاتفۆرمەکەمان دوور بێت لە کاریگەری و دەستتێوەردانی دەرەکی. ئەم قەدەغەکردنە دەبێتە هۆی وێرانکردنی حەوت ملیۆن بازرگانی و بێدەنگکردنی ١٧٠ ملیۆن ئەمریکی.”



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ovpwK6L
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە