ئێستا دەتوانیت چەند ئەپێک لە یەک کاتدا لە پلەی ستۆر داببەزێنیت

پاش تاقیکردنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ، لە کۆتاییدا گووگڵ یەکێک لە چاوەڕوان کراوترین تایبەتمەندییەکانی بۆ فرۆشگای پلەی ستۆر بەردەست کرد. ئێستا دەتوانیت چەند ئەپێک لە یەک کاتدا داببەزێنیت، جیاواز لە ڕابردوو کە تەنها دەتتوانی یەک ئەپ لە یەک کاتدا داببەزێنیت و ئەپەکانی دیکە دەچوونە لیستی چاوەڕوانی (Pending) ـەوە.

لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ داونڵۆد کردنی 2 ئەپ لە یەک کاتدا کار دەکات، بەروارد بە ئەپ ستۆر کە دەتوانێت 3 ئەپ لە یەک کاتدا لێوەی داببەزێنرێت.

ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ دابەزاندنی ئەپەکان، نەوەک نوێکردنەوەیان کاردەکات. ئەگەر لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ تۆ بەردەست نەبووە، ئەوا بە زووترین کات بۆت بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2UVov7C
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە