زمانی عەرەبی و چەند زمانێکی دیکەش بۆ زیرەکی دەستکردی گالەکسی بەردەست کرا

ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ لقی عێراق پێی ڕاگەیاندین زمانی عەرەبی، ئەندەنووسی، ڕووسی و چەند شێوەزارێکی جیاواز بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە بۆ مۆبایلە پشتگیری لێکراوەکانی (زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 23، مۆبایلی گالەکسی ئێس 23 ئێف ئی، گالەکسی زێد فۆڵد و فلیپ 5) بەردەست دەبێت.

ئەمەش بریتییە لە دەنگی عەرەبی بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی زیرەکی دەستکرد:

وە سامسۆنگ ڕاگەیاندراوی فەرمی سامسۆنگ لەم بارەیەوە بۆ ناردین:

سامسۆنگ لە ڕێگەی Galaxy AI پەیوەندی داهێنەرانە بۆ بنکەیەکی فراوانتری بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت

ئێستا زمانی عەرەبی لەسەر وەشانی نوێی Galaxy AI لە عێراق بەردەستە

هەولێر،کوردستان، 26ی نیسانی 2024:: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرای کرد کە زمانی عەرەبی لەسەر هەموو ئەو ئامێرانە بەردەست بووە کە پاڵپشتی زیرەکی دەستکرد دەکەن لە عێراق، بەجۆرێک وەرگێڕانی ڕاستەوخۆش بە زمانی عەرەبی لە 26ی نیسانەوە بەردەست دەبێت.

ژمارەی ئەوانەی بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن لە عێراق زیاتر لە 22 ملیۆن کەسە کە ئێستا دەتوانن سوود لەم نوێکارییە وەربگرن لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ.

هەروەها ئەم نوێکارییە زیادکردنی دوو زمان لە Galaxy لەخۆدەگرێت؛ کە ئەوانیش زمانی ئەندەنوسیا و ڕووسییە، جگە لە سێ زمانی نوێ کە بریتین لە ئینگلیزی ئوسترالی، کانتۆنی و فەرەنسی کەنەدی.

بەم زیادکردنانە ژمارەی ئەو زمانانەی کە ئامێرەکانی سامسۆنگ پشتگیریان دەکەن ئێستا دەگاتە 16 زمان. سامسۆنگ خەریکی فراوانکردنی زیرەکی دەستکردی مۆبایلە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی گالاکسی زیاتر لە ئاستی جیهانیدا بگرێتەوە. هەروەها سامسۆنگ بەنیازە لە کۆتایی ئەمساڵدا چوار زمانی دیکە بناسێنێت کە بریتین لە زمانی ڕۆمانی، تورکی، هۆڵەندی و سویدی، جگە لە زمانە تەقلیدییەکانی چینی و پورتوگالی ئەوروپی.

بەڕێز سانگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق، دووپاتیکردەوە کە بە پابەندبوون بە دیدگای سامسۆنگ بۆ بڵاوبوونەوە و دەستڕاگەیشتن بە زیرەکی دەستکرد لە ئامێرە مۆبایلەکاندا بۆ هەمووان؛ بوونی زمانی عەرەبی و زیادبوونی ژمارەی زمانەکان لە Galaxy AI لەم ساڵدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی گالاکسی بتوانن سنوورە زمانەوانییەکان بە بێهاوتا تێپەڕێنن. و ڕایگەیاند: “ئێمە پابەندین بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا داهێنەرەکانمان و ئەزموونە باڵاکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر مۆبایلەکان، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی ئامرازە پێویستەکان بۆ ژمارەیەکی زیاتری بەکارهێنەران بۆ ئازادکردنی توانا بێسنوورەکانیان”.

وردەکاری تایبەتمەندیەکانی Galaxy AI

وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ Live Translate؛ ئەم خزمەتگوزارییە ئاسانکاری دەکات بۆ وەرگێڕانی دەنگ و دەق بە شێوەیەکی نەرم و دوولایەنە لە کاتی گفتوگۆی تەلەفۆنیدا، ئەرکەکانی وەک تۆمارکردن لە کاتی گەشتەکاندا یان گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە زمانی زگماکی خۆیان ئاسان دەکات.

وەرگێڕانی دەستبەجێ Interpreter; ئەم تایبەتمەندییە وەرگێڕانی خێرای گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان چالاک دەکات لە ڕێگەی شاشەی دابەشکراوەوە کە ئاسانە بۆ بەکارهێنان، و ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ بینین و خوێندنەوەی وەرگێڕانی دەقی یەکتر.

یارمەتیدانی چات Chat Assist ؛ ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی باشکردنی تۆنەکانی گفتوگۆ دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی پەیوەندیکردنی مەبەستدا بگونجێت، وەک پەیامێکی میهرەبان بۆ هاوکارێک یان دەستەواژەیەکی کورت و گرنگ بۆ پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

یارمەتیدانی تێبینی Note Assist؛ ئەم کاراییە تایبەتمەندی پوختەی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد هەیە، لەگەڵ توانای دروستکردنی قاڵب کە تێبینییەکان بە فۆرماتەکانی پێشوەختە دانراو سادە دەکەنەوە، هەروەها دروستکردنی بەرگ، کە بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە.

یارمەتیدانی لەبەرگرتنەوە Transcript Assist؛ ئەم تایبەتمەندییە زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای گۆڕینی قسە بۆ دەق بەکاردەهێنێت بۆ لەبەرگرتنەوە و کورتکردنەوە و وەرگێڕانی تۆمارەکان.

یارمەتی گەڕان Browsing Assist ؛ ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی کەسەکان دەدات کە خێراتر نوێترین زانیاریان لابێت بە دروستکردنی پوختەیەکی گشتگیر لە بابەتەکانی هەواڵ یان لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت.

بەکارهێنەران دەتوانن وردە وردە زمانی عەرەبی و پاکێجی زمان و زاراوە نوێیەکان کە لە وەشانی نوێی Galaxy AI پشتگیری دەکرێن لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی بەرنامەکەوە دابەزێنن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر Galaxy AI، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: ژووری هەواڵی سامسۆنگ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی Samsungmobilepress.com، یان Samsung.com.

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:

https://news.samsung.com/mena



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/srhIPtS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە