هواوەی نوێترین بەرهەمەکانی لە زنجیرە نوێیە مۆبایلەکەی نمایش کرد

هواوەی ئەمڕۆ یەکەمین بەرهەمەکانی لە زنجیرە مۆبایلی نوێی Pura نمایش کرد. زنجیرەکە 4 بەرهەم لە خۆ دەگرێت و لەم بابەتەدا باس لە 3 دانەیان دەکەین و جۆری ئەڵترا بابەتی تایبەت بەخۆی دەبێت.

جۆری ئاسایی و پرۆ و پرۆ پڵەس 3 بەرهەمی زنجیرەکەن و هەموویان چیپسێتی Kirin 9010 لەسەر جێگیر کراوە. هواوەی زانیاری تەواوی ئاشکرا نەکردووە لەسەر چیپسێتەکە، بەڵام دەزانین 8 ناووکی هەیە و خێرایی ناووکی سەرەکی 2.3 گێگاهێرتز و 3 ناووکی دیکەی 2.18 گێگاهێرتز و 4 ناووکی 1.55 گێگاهێرتزی هەیە.

 

Huawei Pura 70

 

جۆری ئاسایی، ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 2,760 * 1,256 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. بە پارێزەری Kunlun Glass ڕووپۆش کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و پشتگیری کردن لە OIS هەیە. پاتری 4,900 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی وایەری 66 وات و بێتەلی 50 وات و پێچەوانەی 7.5 وات دەکات. نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 760 دۆلار و نرخی بیرگەی 1 تێرابایت بریتی دەبێت لە 965 دۆلار.

 

+Huawei Pura 70 Pro, 70 Pro

 

جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس، ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 2,844 * 1,260 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12.5 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆی بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ بۆ 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و پشتگیری کردن لە OIS هەیە.

جۆری پرۆ پڵەس پشتگیری لە نامە گۆڕینەوە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەکات. پاتری 5,050 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی وایەری 100 وات و بێتەلی 80 وات و پێچەوانەی 20 وات دەکات. نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 900 دۆلار و نرخی بیرگەی 1 تێرابایت بریتی دەبێت لە 1,100 دۆلار. وە نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ پڵەس بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,105 دۆلار و نرخی بیرگەی 1 تێرابایت بریتی دەبێت لە 1,245 دۆلار.

تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە ئەم مۆبایلانە تەنها تایبەت دەبن بە بازاڕەکانی وڵاتی چین هاوشێوەی زنجیرە مۆبایلی Huawei Mate 60 یاخوود بۆ بازاڕەکانی جیهانیش بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/bZyvQta
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە