زیرەکی دەستکردی گالەکسی بەمزووانە بۆ هەندێک مۆبایلی دیکەش بەردەست دەبێت

پاش ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو سامسۆنگ ڕایگەیاند Galaxy AI (زیرەکی دەستکردی گالەکسی) پشتگیری چەند زمانێکی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت، هەواڵێکی گرنگی دیکەشی ڕاگەیاند. ئەو تایبەتمەندییانەی کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون بۆ زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 وەک یەکەمین مۆبایل لە لایەن سامسۆنگەوە بەردەست کرا، بەڵام دواتر لە ڕێگەی نوێکردنەوەی One UI 6.1 سامسۆنگ بۆ چەندین مۆبایلی دیکەش ئەم تایبەتمەندییانەی بەردەست کرد.

ئێستا سامسۆنگ بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کۆمەڵە مۆبایلێکی دیکەش ئەم تایبەتمەندییانەیان پێدەگات بەڵام کۆمپانیاکە دیاری نەکردووە کام مۆبایلانەن. زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 22 و مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold 4 و Galaxy Z Flip 4 بەربژێری سەرەکین بۆ بەردەست بوونی ئەو تایبەتمەندییانەی کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/fuoUJXK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە