گووگڵ ئامرازەکانی دەستکاری کردنی وێنە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکەن بۆ تەواوی بەکارهێنەران بەردەست دەکات

ئەمڕۆ گووگڵ ڕایگەیاند ئەو ئامرازانەی کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکەن و لە نێو ئەپی Google Photos ـن و تایبەتن بە دەستکاری کردنی وێنە، بەردەست دەبن بۆ هەر بەکارهێنەرێک کە ئەو ئەپە بەکار بهێنێت، بە بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک پێویست بێت. تایبەتمەندییەکان بریتین لە Magic Eraser, Photo Unblur, Portrait light. ئەم بەردەست بوونە لە ڕۆژی 15ی مانگی داهاتوو بەدواوە دەست پێ دەکات، کە ڕۆژێک دوای کۆنگرەی گەشەپێدەرانی گووگڵە. هەروەها گووگڵ ڕایگەیاند کە ئەم تایبەتمەندییانە لەسەر تابلێتی پێکسڵیش بەردەست دەبێت.

هەموو بەکارهێنەرانی Google Photos لەسەر ئەندرۆید و iOS ئەم تایبەتمەندییانەیان بۆ بەردەست دەبێت بەڵام لە مانگێکدا تەنها تاوەکو 10 جار دەتوانن Magic Editor بەخۆڕایی بەکار بهێنن. بۆ بەکارهێنانی بە شێوەیەکی بێسنوور، دەبێت مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ یاخوود بەشداری کردنی Google One بە قەبارەی 2 تێرابایت و زیاترت هەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/WZ36rBo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە