مێسنجەری فەیسبووک چەندین تایبەتمەندی گرنگی بۆ زیاد دەکرێت

مێسنجەری فەیسبووک چەندین تایبەتمەندی گرنگی بۆ زیاد دەکرێت و هەندێک لەو تایبەتمەندییانە بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران ئێستا بەردەستە. یەکەمین تایبەتمەندی بریتییە لە “HD Photos” بۆ ناردنی وێنە بە جۆرایەتی بەرز (HD). تەنها بە دیاری کردنی وێنەیەک ئێستا دوگمەی “HD” لە لای ڕاست پێش ناردنی وێنەکە دەردەکەوێت و ئەگەر دوگمەکە دابگریت ئەوا وێنەکە بە جۆرایەتی بەرز دەنێردرێت. ئەم تایبەتمەندییە لە ماوەی پێشووتردا بۆ WhatsApp ـیش زیاد کرا.

تایبەتمەندییەکی دیکە بریتییە درووست کردنی ئەلبوومی هاوبەش لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت. لەوێوە دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ زیاد بکەیت. بۆ دروستکردنی ئەلبوومێکی لەو جۆرە، لە گرووپ چاتێکدا چەند وێنەیەک هەڵبژێرە، پاشان پەنجە بنێ بە دروستکردنی ئەلبووم. هەموو کەسێک لە گرووپ چاتەکەدا دەتوانن سێری وێنە و ڤیدیۆکان بکەن و وێنە و ڤیدیۆی بۆ زیاد بکەن و بسڕنەوە و داببەزێنن.

هەروەها مێسنجەری فەیسبووک QR Code بۆ زیاد دەکرێت و هەموو کەسێک QR Code ـێکی تایبەت بە خۆی دەبێت کە دەتوانێت هاوبەشی پێبکات لەگەڵ هاوڕێکانی و لە ڕێگەوەیە بە ئاسانی هەژمارەکەی بدۆزرێتەوە.

وە لە کۆتاییدا، مێسنجەری فەیسبووک قەبارەی سنووردار کراوی بۆ ناردنی فایل بەرز کردەوە بۆ 100 مێگابایت، لەگەڵ ئەوەش پشتگیری لە فۆرماتە سەرەکییەکانی وەک PDF, Excel, zip دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/EaHFJXj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە