براندی Beatsی سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ هێدسێت و بیستۆکێکی بێتەلی نمایش کرد

براندی Beatsی سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ هێدسێتێکی نوێی بە ناوی Solo 4 و بیستۆکێکی بێتەلی بە ناوی Solo Buds نمایش کرد. هێدسێتی Solo 4 نرخی 199.99 دۆلار دەبێت و پاترییەکەی بەرگەی 50 کاتژمێر دەگرێت بەیەکجار بارگاوی کردنەوە. پشتگیری لە وایەر لە ڕێگەی USB-C و 3.5ملم جاک دەکات. ئەم هێدفۆنانە پشتگیری لە تایبەتمەندی Passive Tuning دەکەن واتە دەتوانن لە کار کردن بەردەوام بن کاتێک بە بارگاوی کەرەوە بن هەرچەندە پاترییەکەشیان تەواو بووبێت، بەبێ هیچ کاریگەرییەک لە جۆرایەتی (Quality) دەنگەکە. هەردوو هێدفۆنەکە پشتگیری ڕەسەنی نەرمەواڵەیان بۆ ئەندرۆید و iOS هەیە.

لەگەڵ ئەم هێدسێتە، براندەکە بیستۆکێکی بێتەلی نوێی بە ناوی Solo Buds نمایش کردووە. کە نرخی 79.99 دۆلارە و براندەکە دەڵێت ئەمە بچووکترین بیستۆک و کەیسە کە درووستمان کردبێت. پشتگیری لە تایبەتمەندی ANC ناکات، خاڵێکی دیکەش بریتییە لەوەی کە کەیسی بیستۆکەکە پشتگیری لە بارگاوی کردنەوە ناکات، بەڵکو بیستۆکەکان خۆیان توانای 18 کاتژمێر کار کردنیان هەیە بەیەکجار بارگاوی کردنەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/dysHw8P
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە