وێبگەڕی Arc بۆ ویندۆز و بۆ ڕکابەری کرۆم و ئێج بەردەست کرا

وێبگەڕی بەناوبانگی Arc کە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری macOS و iOS بەردەست بوو، لە کۆتاییدا بۆ ویندۆز بەردەست کرا. کۆمپانیای خاوەن وێبگەڕەکە، The Browser Company، گرەو لەسەر ئەوە دەکات کە وێبگەڕەکەیان هێندە جیاواز بێت بەکارهێنەرەکانی وێبگەڕی گووگڵ کرۆم و مایکرۆسۆفت ئێج دوور بخاتەوە. وێبگەڕەکە هاوشێوەی کرۆم و ئێج لەسەر Chromium درووست کراوە، واتە تەواوی زیادکراوەکانی وێبگەڕەکانی دیکەی بۆ بەردەستە.

یەکێک لە جیاوازییە دیارەکانی لەگەڵ وێبگەڕەکانی دیکە، بریتییە لە هەبوونی تابە لەلاتەنیشتدا لە جیاتی هەبوونی بە شێوەیەکی ئاسۆیی لە سەرەوەدا. هەروەها تایبەتمەندی وێنە لە نێو وێنەدا (Picture in picture) وێبگەڕەکە دەوڵەمەندتر دەکات و ڕێگەدەدات ڤیدیۆکان بە شێوەی کارپێکەری بچووک کارپێبکرێت. (کرتە لێرە بکە بۆ داونڵۆد کردنی وێبگەڕەکە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز).



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/oT7zJ98
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە