ئەپڵ زیاتر لە 600 کارمەند لە کار کردن لادەبات

ئەپڵ بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە بە هەمیشەیی زیاتر لە 600 کارمەند لە کار کردن لادەبات پاش ئەوەی پرۆژەی درووست کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و درووست کردنی ڕوونمای microLED بۆ کاتژمێری ئەپڵ وۆچ کۆتایی پێهێنا. نزیکەی 2000 کارمەند لە پرۆژەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەپڵدا کاریان دەکرد و پاش کۆتایی پێهێنانی پرۆژەکە لە مانگی ڕابردوودا هەندێک لە کارمەندەکان گواسترانەوە بۆ بەشە جیاجیاکان و بە تایبەت بەشی پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد، وە ئێستاش زیاتر لە 600 کارمەند لە کار کردن لابران و پێشبینی دەکرێت زۆرینەی کارمەندەکان سەر بەو پرۆژەیە بن. هەروەها هەندێک لە کارمەندەکان سەر بە پرۆژەی پەرەپێدانی ڕوونمای microLED بوون لە لایەن ئەپڵەوە بۆ کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ وۆچ.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/boNSeiK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە