سامسۆنگ کۆمپیوتەرێکی هەموو لە ناو یەکی بە ڕوونمای ڕوونی 4K و پرۆسێسەری Intel Core Ultra نمایش کرد

سامسۆنگ بەردەوامە لە هاتنەوە نێو بازاڕی کۆمپیوتەر و دێسکتۆپ و ئەمڕۆ بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد. بەرهەمەکە کۆمپیوتەرێکی هەموو لە ناو یەک (All in one PC) ـیە بە ناوی All-in-One Pro.

ڕوونماکەی 27 ئینجە بە ڕوونی 4K. سیستەمی دەنگی 3 دووری هەیە بە پشتگیری کردن لە Dolby Atmos. پرۆسێسەری Intel Core Ultra لەسەر جێگیر کراوە، بەڵام سامسۆنگ ئاماژەی بە مۆدێلەکەی نەکردووە.

دوگمەی تایبەتی Copilot بۆ زیرەکی دەستکرد لەسەر تەختەکلیلی کۆمپیوتەرەکە بوونی هەیە. یەک دەرچەی HDMI و دوو دەرچەی USB Type-A و دەرچەی هێدفۆن جاک و Ethernet لە خۆ دەگرێت. پشتگیری لە Bluetooth 5.3 و Wi-Fi 6E دەکات. دەتوانیت مۆبایلە گالەکسییەکەت وەک وێبکام بەکار بهێنیت بۆ ئەنجامدانی وێنە و پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان. نرخی دەستپێکی کۆمپیوتەرەکە لە وڵاتی کۆریای باشوور بریتییە لە 1,469 دۆلاری ئەمریکی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/OzCSPXE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە