مۆبایلی Xiaomi Civi 4 Pro نمایش کرا

ئەمڕۆ شاومی لە چین نوێترین مۆبایلی نمایش کرد بە ناوی Civi 4 Pro، کە ئەم مۆبایلە تایبەت دەبێت بە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە هاوشێوەی نەوەکانی پێشووتری، بەڵام پێدەچێت لە ژێر ناوی Xiaomi 14 Lite یاخوود هەر ناوێکی دیکە لە داهاتوودا لە هەندێک لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا بەردەست ببێت.

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە جۆری AMOLED لە خۆ دەگرێت کە چەماوەیە و ڕوونی 1.5K ـیە بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، لەگەڵ ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیت. یەکەمین مۆبایلە لە جیهاندا کە چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3 لەسەر جێگیر بکرێت. جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x و بیرگەکەی لە جۆری UFS 4.0 ـە.

2 کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت کە سەرەکی و گۆشە فراوانن، هەردووکیان بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵی و تێلەفۆتۆی 50 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت کە بە هاوبەشی کۆمپانیای لایکا پەرەی پێ دراوە.

جۆری تایبەت لە دیزاین و ڕەنگ

پاترییەکەی قەبارەی 4,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 67 وات دەکات. پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرێت و ڕوونماکەی بە پارێزەری Gorilla Glass Victus 2 ڕووپۆش کراوە و چوارچێوەکەی کانزایە.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بەم شێوەیە دەبێت:

12GB+256GB: $415

12GB+512GB: $460

16GB+512GB:$500

 16GB+512GB: $500 (بە ڕەنگ و دیزاینی تایبەت)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JLpU9dn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە