مایکرۆسۆفت لە کۆتاییدا یەک وەشانی ئەپی Teams دروست دەکات کە دەتوانیت ئاڵوگۆڕ بکەیت لە نێوان هەژماری تایبەتی و کاردەکەتدا. ئێستا ئەپەکە لە قۆناغی تاقیکاریدایە و لە مانگی داهاتوو بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.
لە وەشانی نوێی ئەپەکە، لە کاتی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکان دەتوانیت ئەو هەژمارە هەڵبژێریت کە دەتەوێت پێی بەشدار بیت، یاخود بەشداری لە کۆبوونەوەکان بکەیت بە بێ ئەوەی پێویست بکات کە تەنات بە هەژماریش بچیتە ژووەرەوە. هەروەها دەتوانیت دوو وێنۆچکەی جیا لە Taskbar کۆمپیوتەرەکەت دورست بکەیت، کە یەکێکیان بۆ هەژماری تایبەتی بێت و ئەوی دیکەش بۆ ئەو هەژمارەی کە تایبەتە بە کار.
هەروەها مایکرۆسۆفت بەنیازە وەشانی خۆڕایی ئەپی Teams بسڕێتەوە و هەمووان وەشانە نوێیەکە بەکار بهێنن، کە ئەمەش بەشێک دەبێت لە نوێکارییەکانی وەشانی داهاتووی سیستەمی ویندۆز 11 کەوا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست بکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2xrLC3y
via IFTTT