ڕیەڵمی مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرە مۆبایلی Realme 12 نمایش کرد، +Realme 12 Pro، چیسپێتی Dimensity 7050 و بارگاوەی کەرەوەی 67 وات زۆر زیاتر لە خۆ دەگرێت.
ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و قەبارەی 6.7 ئینجە و ڕوونی +FHD و 120 هێرتزە. کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونماکەی جێگیر کراوە بە ڕوونی 16 مێگاپیسکڵ و هەستەوەری پەنجەمۆریش لە ژێر ڕوونما جێگیر کراوە. بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە بەهەمان شێوەی جۆری ئاسایی و پرۆیە، هەروەک لە چەرم دروستکراوە.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری LYT-600 کە توانای دوو هێندە نزیککردنەوەی هەیە و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات، دوو کامێرای دیکەش بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ و 2 مێگاپیسکڵ بۆ گۆشە فراوان و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت.
چیپسێتی Dimensity 7050 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕووکاری RealmeUI 5.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 14 کار دەکات. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لە خۆ دەگرێت.
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 267 دۆلار لە وڵاتی ئەندەنوسیا.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Oa9XZbn
via IFTTT