یەکەمین نەخۆش بە بەکارهێنانی Neuralink توانی کۆنتڕۆڵی کۆمپیوتەر بکات و یاری ئەنجام بدات

ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند سەرکەوتنێکی زۆر گرنگیان بەدەست هێناوە! یەکەمین نەخۆشیان ئاشکرا کرد کە Neuralinkی بەکار هێناوە و ئەنجامی زۆر باشی هەبووە. نەخۆشەکە توانیوییەتی بە تەنها بیرکردنەوە کار بە کۆمپیوتەر بکات و یاری ڤیدیۆی کە بریتی بووە لە یاری شەتڕەنج ئەنجام بدات. نەخۆشەکە پیاوێکی ئیفلیجە و لە کەمەرەوە بۆ خوارەوە کۆنترۆڵی جەستەی نییە. بەڵام بە سەرکەوتوویی توانی تەنها بە مێشکی خۆی یاری شەتڕەنج لەسەر کۆمپیوتەر ئەنجام بدات. جوڵەکان لەسەر ڕوونمای کۆمپیوتەرەکە دەبینران لە کاتی ڕوودانی. نەخۆشەکە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا وتی “دەتوانم بۆ هەر کوێیەک بمەوێت بیجوڵێنم، تەنها تەماشای شوێنێکم دەکرد لەسەر کۆمپیوتەرەکە و ڕاستەوخۆ دەچوویە ئەوێ (مەبەستی لە نیشاندەری کۆمپیوتەرەکەیە)، تەکنەلۆژیایەکی زۆر شازە.”

ئیلۆن ماسک و کۆمپانیای Neuralink هیوادارن کە تەکنەلۆژیای چیپی Neuralink بەکاربهێنن بۆ ئەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئیفلیجەکان کۆنترۆڵێکی زیاتری ژیانی خۆیان بکەن. کۆمپانیاکە گەشبینە کە دەتوانێت لە داهاتوودا چیپەکە بە سەرکەوتوویی لە چەندین نەخۆشی زیاتردا بچێنێت. کۆمپانیاکە دەڵێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێکاری زیاتر لەسەر تۆڕی ئێکس بڵاودەکەنەوە سەبارەت بە نەخۆشەکە و چاندنی ئەم چیپە لە مێشکیدا و تواناکانی دیکەی نەخۆشەکە پاش چاندنی چیپەکە.

ئەگەر دەتەوێت دەربارەی نیورالینک بخوێنیتەوە، کرتە لێرە بکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/jfIUQNg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە