کۆمپانیای دۆج یەکەمین ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی لە چەشنی (Muscle Car) نمایش کرد

بە فەرمی کۆمپانیای دۆج یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە چەشنی (Muscle Car) بە ناوی Charger Daytona EV نمایش کرد. ئۆتۆمبێلەکە هێزی 670 ئەسپی هەیە و کار بە سیستەمی Auto Wheel Drive (AWD) دەکات. لە 0 بۆ 100 کیلۆمەتر/کاتژمێر بە 3.3 چرکە دەبڕێت. پاترییەکی 100kWh هەیە و مەودای 317 میل (510 کیلۆمەتر) دەبڕێت بەیەکجار بارگاوی کردنەوە و بە بارگاوی کەرەوەی 350kW بارگاوی دەکرێتەوە.

نرخی ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرا نەکراوە و لە هاوینی ئەمساڵ دەست دەکرێت بە بەرهەمهێنانی. تایبەتمەندییەک لە خۆ دەگرێت بە ناوی “Active Vibration Enhancement” کە وا دەکات هەست بکەیت ئۆتۆمبێلەکە لەرەلەر و لەرزین (Vibration)ی ئۆتۆمبێلێکی V8ی هەیە. کێشی ئۆتۆمبێلەکە 2,648 کیلۆگرامە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2VYf83n
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە