ئەپڵ بۆ بەردەست کردنی زیرەکی دەستکرد لەسەر iOS پشت بە یەکێک لەم دوو کۆمپانیایە دەبەستێت

بە پێی زانیارییەکی ماڵپەڕی بلوومبێرگ، ئەپڵ لە گفتوگۆی چالاک و بەردەوام دایە بۆ بەردەست خستنی زیرەکی دەستکرد لەسەر وەشانی iOSی داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیای گووگڵ. کۆمپانیای گووگڵ خاوەن چاتبۆت و خزمەتگوزاری زیرەکی دەستکردی Gemini ـیە و ئەپڵ دەیەوێت لە وەشانی iOSی داهاتوودا بەکاری بهێنێت، هەروەها ئەپڵ بیری لە بەکارهێنانی Chat GPTی کۆمپانیای Open AI کردۆتەوە.

تیم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە پێشتر پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەپڵ “کاتێکی زۆر و هەوڵێکی زۆر بۆ بواری زیرەکی دەستکرد تەرخان دەکات و هەوڵ دەدات لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەستی بکات.” ڕاپۆرتەکەی بلومبێرگ پێشنیاری ئەوە دەکات کە تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد کە لە بەرهەمەکانی ئەپڵدا جێگیر دەکرێن، سوود لە مۆدێلی زیرەکی دەستکردی لایەنی یەکەم (ئەپڵ خۆی) و لایەنی سێیەم (گووگڵ یان Open AI) وەربگرێت.

بلوومبێرگ ئەوەی ڕاگەیاند پێناچێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی iOS 18 ئەم گرێبەستە ئاشکرا بکرێت، واتە لە کۆنگرەی WWDC 2024 کە لە مانگی 6 بەڕێوە دەچێت، بەڵکو لە کۆتایی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت. پێشبینی دەکرێت ئایفۆن 16 پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد بکات بە شێوەی ڕەقەکاڵا(Hardware) و دواتر لە ڕێگەی وەشانی iOS 18 تایبەتمەندییەکانی بۆ بەردەست بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YejEcFO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە