یاری Ghost of Tsushima بۆ کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت

یارییە تایبەتەکانی پلەیستەیشن وردە وردە بۆ کۆمپیوتەریش بەردەست دەبن و ئەمجارە وەشانی Director’s Cutی یاری بەناوبانگی Ghost of Tsushima بۆ کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت. بەرواری بەردەست بوونی یارییەکە بریتییە لە ڕۆژی 16ی مانگی 5ی ئەمساڵ. ئەم وەشانەی یارییەکە کەمپەینی سەرەکی و زیاد کراوی Iki Island و مۆدی فرە یاریزانی Legends لە خۆ دەگرێت.

سۆنی دەڵێت یارییەکە چەندین تایبەتمەندی بۆ کۆمپیوتەر لە خۆ دەگرێت، وەک توانای دەستکاری کردنی تەختەکلیل و ماوس بە تەواوەتی، وە بە تەواوەتی گونجێندراوە بۆ مۆنیتەر بە ڕەهەندی 21:9 و 32:9 و 48:9.

سۆنی بەردەوامە لە بەردەست خستنی یارییە بەردەوامەکانی بۆ کۆمپیوتەر و ئەمە یەکەمین یاری نییە بەردەستی دەخات، پێشووتر یاری God of War و Ratchet & Clank: Rift Apart وThe Last of Us بەردەست خستووە و لە کۆتایی ئەم مانگەش یاری Horizon Forbidden West بەردەست دەخات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/VaRjvJK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە