مۆبایلی Galaxy M15 5G بە پاتری 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و زیاترەوە نمایش کرا

سامسۆنگ بە بێدەنگی مۆبایلی نوێی Galaxy M15 5G نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 800 نیت لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی MediaTek Dimensity 6100 Plusی لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی 4 گێگابایتە بیرگەی 128 گێگابایتە. کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 14 دەکات و پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە. نرخ و کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە لە ئێستادا ئاشکرا نەکراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/vJl031t
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە