ڕکابەرەکەی Chat GPT بناسە!

زیرەکی دەستکرد و ئەو چاتبۆتانەی کە بە زیرەکی دەستکرد کار دەکەن، شۆڕشێک بوون لە بواری تەکنۆلۆژیا و دوونیایەکی تەواو نوێیان هێنایە کایەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین چاتبۆتی جیاواز هاتنە کایەوە، لە نێویاندا و لە گرنگترینەکان Google bard (لە ئێستادا بە Gemini ناسراوە) و Microsoft Copilot و چەندان چاتبۆتی دیکە، بەڵام لە نێویاندا Chat GPT تاوەکو ئێستاش بە یەکێک لە باشترینەکان دادەنرێت. ئەمڕۆ کەی ئای تی ئێن چاتبۆتێکی نوێ و زۆر ئاست بەرزتان پێ دەناسێنێت کە بە خۆڕایی کار دەکات و لە هەندێک لە تاقیکردنەوەکان کە لە لایەن خۆمەوە (نووسەر) ئەنجام دراوە، ئەنجامی باشتری بەردەست خستووە بەروارد بە چات جی پی تی.

چاتبۆتی Claude 3 چاتبۆتێکی نوێی کۆمپانیای Anthropic ـە کە لە لایەن چەند کارمەندێکی پێشووتری کۆمپانیای Open AI دامەزرێندراوە.

بەداخەوە کە ئەم چاتبۆتە لە ئێستادا تەنها لە چەند وڵاتێکی دیاری کراو بەردەستە کە عێراقی تێدا نییە، بۆیە دەبێت VPN بەکار بهێندرێت بۆ بەکارهێنانی ئەم چاتبۆتە.

چاتبۆتە بە شێوازێکی ورد وەڵام دەداتەوە و زانیاری (داتا)ی تاوەکو مانگی 8ی ساڵی ڕابردوو هەیە، جیاواز لە چات جی پی تی کە کۆتا زانیاری و نوێکردنەوەی مانگی 1ی ساڵی 2022 ـە.

توانای هەیە باسی وێنە بکات، بۆ نموونە من وێنەیەکی گەردوونم بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە گووگڵ هێنا و داوام لێ کرد کە باسی بکات و ئەویش بەم شێوەیە باسی کرد:

وە چەندین پرسیاری بواری زیندەزانی و پزیشکیشیم ئاڕاستەی چاتبۆتەکە کرد و بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی دایەوە، بەروارد بە Chat GPT زۆر باشترە چوونکە وەڵامەکانی Chat GPT بۆ بواری پزیشکی و زیندەزانی ورد نین. بۆ نموونە لێرە پرسیارێکی سادەم لەبارەی سووڕی خانەوە لێ کرد کە بە وێنەیەک پێم دابوو و داوام لێ کرد بۆم باس بکات، ڕاستەوخۆ بە شێوازێکی گونجاو بۆی باس کردم:

ئەمەش خاڵێکی زۆر گرنگە بەروارد بە Chat GPT کە بە شێوازێکی خۆڕایی ناتوانێت وەسفی وێنەکان بکات و ئەم تایبەتمەندییە لەم چاتبۆتەدا بەردەستە. وە هەروەها هەر لە ڕێگای وێنەوە چاتبۆتەکە توانای هەیە کە نووسینی دەستی بگۆڕێت بۆ کۆمپیوتەری وەک لەم نموونەیەدا دەردەکەوێت:

ئەمانە هەمووی خاڵی ئەرێنی و گرنگن کە لە ئەم چاتبۆتەدا بوونیان هەیە، بەڵام خاڵێکی نەرێنی گەورەش لەم چاتبۆتەدا بوونی هەیە کە بریتییە لە سنوورداری لە پرسیار کردن لە چاتبۆتەکە، هەروەها خاڵێکی دیکەی نەرێنی بریتییە لە بەردەست نەبوو لە ئێستادا لە عێراق و بەکارهێنانی VPN بۆ کار کردنی.

دەتوانن کرتە لێرە بکەن و چاتبۆتەکە تاقی بکەنەوە، پێویستە پەیوەست بن بە VPN و هەژمار درووست بکەن، پاشان ناوی خۆتان و ژمارە تەلەفۆن تۆمار بکەن بۆ کار پێکردنی. چەندین تایبەتمەندی گرنگ لەم چاتبۆتەدا بوونی هەیە و بەڵێنی باشتر کردنی بەردەوامی چاتبۆتەکە لە لایەن کۆمپانیای درووستکەر دراوە و کۆمپانیاکە دەڵێت چاتبۆتەکەمان ڕکابەری سەرەکی چاتبۆتەکەی گووگڵ و چات جی پی تییە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qPInvtS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە