ئێستا یاری Call of Duty: Warzone Mobile بەردەستە 

دوای چەندین مانگ لە دەنگۆ و هەواڵی دزەپێکراو، دواجار کۆمپانیای Activision خەونی گەیمەرانی مۆبایلی هێنایەدی و یاری Call of Duty: Warzone Mobileی بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەست کرد. قەبارەی تەواوی یارییەکە بۆ ئەندرۆید 6.90 گێگابایت و بۆ iOS نزیکەی 9.35 گێگابایت دەبێت. ئەگەر پێشووتر لە ڕیزی ئەو یاریزانانە بوویت کە یارییەکە پێشوەختە تاقی بکەنەوە لە سیستەمی iOS، ئەوا پێویستە بەجیا یارییەکە لە ئەپ ستۆر داببەزێنیت.

یارییەکە ڕوونی و گرافیکێکی نایابی هەیە، هەروەها پێویستی بە مۆبایلی بەهێز هەیە بۆ کارپێکردنی. لە ئێستادا تەنها ئەو ئایپادانەی کە چیپسێتی Apple M1 و Apple M2 ـیان لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن 15 پرۆ و ئایفۆن 15 پرۆ ماکس دەتوانن یارییەکە بە بەرزترین ڕوونی کە 2K ـیە کار پێ بکەن.

کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی یارییەکە لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی، وە کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی یارییەکە لەسەر کۆگای ئەپ ستۆر



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8dehxVq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە