سۆشیاڵ میدیاکانی مێتا لە کار کەوتوون

ماوەی چەند خولەکێک دەبێت هەموو سۆشیاڵ میدیاکانی کۆمپانیای مێتا ( فەیسبووک، ئینستەگرام و سرێدز) لە کار کەوتوون و هەموو بەکارهێنەرانی فەیسبووک هەژمارەکانیان کراونەتە دەرەوە، هەروەها ئینستەگرامیش کار ناکات بەڵام وەکو فەیسبووک هەژمارەکان نەکراونەتە دەرەوە.

هەروەها تۆڕی سرێدزیش بەهەمان شێوە هیچ ناوەڕۆکێکی نوێ پیشان نادات و پەیامی Sorry, something went wrong. Try again پیشان دەدات. بە پێچەوانەی هەموویانەوە وەتسئەپ بە بێ کێشە کار دەکات. مێتا تاکو ئێستا هیچی ڕانەگەیاندووە دەربارەی بوونی کێشەکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rt2vxKU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە