ڤلادیمێر پوتن دەیەوێت ڕوسیا کۆنسۆڵی خۆی درووست بکات

ئاشکرا بووە کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی لەمێژینەی وڵاتی ڕووسیا، ئارەزووی دروستکردنی ئیکۆسیستەمێکی سەربەخۆی یاریکردن (گەیمینگ) لە وڵاتەکەیدا دەکات. ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر تەرخان بکات بۆ بینینی تۆڕێکی فراوانی ڕەقەکاڵا و نەرمەواڵە و درووستی کردنی کۆنسۆڵی تایبەت بە وڵاتەکە. ئەم هەواڵە لەلایەن سەرچاوە نزیکەکانی حکومەتی ڕووسیا ئاشکرا بووە و بەپێی زانیارییەکان باس لە خواستێک دەکرێت بۆ دەربازبوون لە هاوردە کردنی کۆنسۆڵی دەرەکی و قەدەغە کردنیان. هەر بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی PC Gamer، دەرکەوتووە دوای داواکەی ڤلادیمێر لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە نزیکەی 10 ساڵ پێویستە بۆ درووست کردنی ئیکۆسیستەمێکی لەو شێوەیە. لە سەردەمی مۆدێرندا یارییەک کە لە لایەن ڕووسیەکانەوە درووست کرابێت و بەناوبانگ بێت یاری Escape from Tarkov ـە و چەندین گەیمەری بەتوانا هەن لەو وڵاتەدا، ئەمەش بە هاندەرێک دادەنرێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/WNjiuhw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە