ئەپڵ ئەپ ستۆرێکی تایبەت بە ڤیژن پرۆ لەسەر وێب بەردەست دەکات

ئەپڵ ڕێگایەکی نوێی گەڕان بۆ ئەپ بۆ بەکارهێنەرانی هێدسێتی ئەپڵ ڤیژن پرۆ بەردەست دەخات. ڕێگا نوێیەکە بریتییە لە ئەپ ستۆرێکی تایبەت بە ڤیژن پرۆ لەسەر وێب، کرتە لێرە بکە بۆ ڕۆشتنە نێو ئەپ ستۆرەکە.

لە وێبسایتی فەرمی ئەپڵ، بەشێکی نوێ تەرخان کراوە بە ناوی “App Store for Apple Vision Pro” کە هەموو وردەکاری ئەپەکانی visionOSی تێدایە. وە هەر ئەپێک وێنەی تایبەتی بە هێدسێتەکە (سکرینشۆتی ئەپەکە)ی تێدایە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر پێش دابەزاندنی ئەپەکە چۆنێتی کار کردنی ئەپەکە لەسەر هێدسێتەکە بزانێت.

چەند بەشێکی گرنگ هەن لە وێبسایتەکەدا، وەک بەشی ئەپ و یارییە نوێیەکان بۆ ئەپڵ ڤیژن پرۆ، بەناوبانگترین ئەپ و یارییەکانی هەفتە، باشترین ئەپەکان و یارییەکان بۆ ئەپڵ ڤیژن پرۆ، باشترین ئەپ و یاری ئایفۆن و ئایپاد بۆ ئەپڵ ڤیژن پرۆ.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9Z8nbrg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە