وادەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی گووگڵ دیاری کرا

بەمزووانە دووبارە دەبێت میدیاکان تەواوی سەرنجەکانیان بخەنە گەورە کۆمپانیای جیهان، کۆمپانیای گووگڵ. گووگڵ بە فەرمی وادەی بەڕێوە چوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی Google I/O 2024ی ئاشکرا کرد و کۆنگرەکە لە ڕۆژی 14ی مانگی 5 بەڕێوە دەچێت. گووگڵ بۆ گەشەپێدەران بە شێوەیەکی بێزارکەر بەروارەکەی ئاشکرا کرد، داوای لە گەشەپێدەران کرد کە مەتەڵێکی لۆژیکی ماندووکەر تەواو بکەن کە لە 15 ئاست پێک دێت و لە کۆتایی مەتەڵەکە بەروارەکەی ئاشکرا کرد. هاوشێوەی ساڵانی دیکە کۆنگرەکەی ئەمساڵیش تەنها یەک ڕۆژە.

پێشبینی دەکرێت کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەمساڵی گووگڵ سەرنجی سەرەکی لەسەر زیرەکی دەستکرد بێت، هەروەها گووگڵ لەم کۆنگرەیەدا وەشانی ئەندرۆید 14 ڕادەگەیەنێت لەگەڵ چەندین بەرهەمی ڕەقەکاڵای وەک مۆبایل و تابلێتی نوێ و چەندین بەرهەمی دیکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/jr8fOvu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە