ئەپڵ ماک بووک ئێیەری بە چیپسێتی Apple M3 نوێکردەوە

دەنگۆکان بوون بە ڕاستی و ئەپڵ ماک بووک ئێیەری نوێی ڕاگەیاند کە بە چیپسێتی Apple M3 بەهێز کراوە. لاپتۆپە 13 ئینجی و 15 ئینجییەکە بەم چێپسێتەوە %60 خێراترە لە ئەو ماک بووک ئێیەرەی کە چیپسێتی Apple M1ی لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها پاترییەکەی بەرگەی 18 کاتژمێر کار کردن دەگرێت. دەتوانیت داواکاری پێشوەختە بۆ لاپتۆپەکان لەسەر وێبسایتی فەرمی ئەپڵ لە ڕۆژی 8ی ئەم مانگەوە تۆمار بکەیت.

نرخی دەستپێکی مۆدێلی 13 ئینج بریتییە لە 1,099 دۆلار و مۆدێلی 15 ئینج بریتییە لە 1,299 دۆلار. هەردوو مۆدێلێکەی ڕوونمای Liquid Retinaی لەسەر جێگیر کراوە بە ڕووناکی تاوەکو 500 نیت. هەروەها پشتگیری لە Wi-Fi 6E و MagSafe دەکەن و دوو دەرچەی Thunderbolt ـیان هەیە.

چیپسێتی Apple M3، نوێکاری لە Neural Engine ـەکەیدا کراوە کە 16 ناووکە و ئەپڵ دەڵێت “ئێستا چیپسێتەکە دەتوانێت زیرەکی دەستکرد باشتر جێبەجێ بکات”. هەروەها GPUی ناوەکی هەیە کە پشتگیری لە mesh shading و ray-tracing دەکات. لەگەڵ ئەوەش وێبکامێکی 1080 پێکسڵیان هەیە و 3 مایکرۆفۆن لە خۆ دەگرن کە پشتگیری لە Spatial Audio و Dolby Atmos دەکەن. هەردوو لاپتۆپەکە کەمتر لە ئینجێک ئەستوورن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/vh0iZ6a
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە